به‌غداـ INA
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، له‌گه‌ڵ عهبدولڵایی دووه‌می كوری حوسێن پاشایی ئوردن كۆبووه، له‌میانه‌ی سه‌ردانێكیدا بۆ شانهشنینی ئوردن به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردنی له‌كۆنگره‌ی دووه‌می به‌غدا بۆ هاریكاری و هاوبه‌شی كه‌به‌به‌شداری ژماره‌یه‌ك له‌سه‌ركرده‌كانی وڵاتانی دۆست و برا ساز ده‌كرێت.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌راگه‌یندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه راگه‌یاند" له‌م كۆبوونه‌وه‌دا شێوازه‌كانی هاوكاری له‌نێوان هه‌ردوو وڵات و چۆنیه‌تی به‌هێزكردنی له‌بواری ئابووری و بازرگانی به‌شێوه‌یه‌ك كه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو وڵات و خۆشگوزه‌رانی گه‌له‌كانی دابێت باسكران.
هه‌روه‌ها هه‌ردوولا گفتوگۆیان كرد له‌سه‌ر چه‌ندین مژاری هه‌رێمایه‌تی ونێدهوڵهتی كه‌جێگای بایه‌خی هه‌ردوولان ، له‌گه‌ڵ باسكردنی پرسی رۆڵی سه‌ره‌كی عێراق له‌ناوچه‌كه و په‌رۆشی بۆ هاوكاریكردن له‌بواری به‌هێزكردنی ئاسایشی هه‌رێمایه‌تی و سه‌قامگیری ناوچه‌كه.
عێراق ڕەتیدەکاتەوە سووتەمەنی بەردینی لەناوببات