بهغدا ـ INA
بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە، لەفرۆکەخانەی شازادە عالیە لەعەمانی پایتەختی ئوردن، لەرێورەسمێکی فەرمیدا پێشوازی لەمحەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران کرا.
نوسینگهی راگهیاندنی سهرۆكی ئهنجوومهنی وهزیران لهراگهیندراوێكدا كهبۆ ئاژانسی ههواڵی عێراقی ناردووه راگهیاند" لەرێورەسمی پێشوازیکردنی سودانیدا ئەمیر ئەلحەسەن عەبدولڵاهـی دووەم جێنشینی شانەنشینی ئوردن ئامادەبوو.
هەروەها سروودی نیشتیمانی هەر یەک لەعێراق و ئوردن و نمایشی پاسەوانانی شەرف پێشکێش کران.
سودانی سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای حکومی دەکات بۆ بەشداریکردن لەکۆنگرەی دووەمی بەغدا بۆ هاریکاری و هاوبەشی کەئوردن میوانداری دەکات.
لەمیانەی کارەکانی کۆنگرەدا، پەیوەندییە دووقۆڵیەکان، هەروەها میکانیزمەکانی هاریکاری و هاوبەشی لەرووبەرووبوونەوەی ڕکمانیە ئابووری و ئەمنی و کەشوهەوایەکان لەگەڵ بەدستهێنانی تەواوکاری لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە لەبواری خزمەتگوزاری وهاوبەشی ئابووری، لەپێناو زیاتر تۆکمەکردنی ئاسایش وسەقامگیری ناوچەکە تەوەری گفتوگۆیەکانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران دەبێت لەگەڵ سەرکردەکانی وڵاتانی بەشداری کۆنگرە.
عێراق ڕەتیدەکاتەوە سووتەمەنی بەردینی لەناوببات