بەغداـINA
ئەمڕۆ سێ شەممە، بەڕێز محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵای فەرمی حکومی بەرەو عەمانی پایتەختی ئوردن بەرێکەوت، بەمەبەستی بەشداریکردن لەکۆنگرەی دووەمی بەغدا بۆ هاریکاری و هاوبەشی.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران لەڕاگەیندراوێکدا کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕاگەیاند: لەمیانەی کارەکانی کۆنگرەدا، پەیوەندییە دووقۆڵیەکان، هەروەها چۆنیەتی پتەوکردنی ئالوگۆڕ و هاوبەشی لەرووبەرووبوونەوەی ڕکمانیە ئابووری و ئەمنی و کەشوهەوایە هەنووکەیەکان لەگەڵ بەدستهێنانی تەواوکاری لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە لەبواری خزمەتگوزاری وهاوبەشی ئابووری، تەوەری گفتوگۆیەکانی بەڕێز سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران دەبێت لەگەڵ سەرکردەکانی وڵاتانی بەشداری کۆنگرە.
عێراق ڕەتیدەکاتەوە سووتەمەنی بەردینی لەناوببات