بەغداد/ INA
ئەمرۆ دووشەممە"عەمار حەکیم " سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی ،دووپاتیکردەوە کە کردنەوەی ٤٢ قوتابخانە لە بەغدا هەنگاوێکی گرینگە بە ئاراستەیەکی دروست.
"حەکیم" لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە،تیایدا هاتوە"پێشوازی لە کردنەوەی (42) قوتابخانە دەکەین ، لە یەک ڕۆژدا و لە ناوچە جیاجیاکانی پایتەختە خۆشەویستەکەمان، هەروەک پیرۆزبایی لە دەستەی کارگێڕی دەکەین لە وەزارەتی پەروەردە و ستافی مامۆستایان و قوتابیانی خۆشەویست، و دووپاتی دەکەینەوە کە ئەم دەستکەوتە نوێنەرایەتی هەنگاوێکی بنیاتنەر دەکات بە ئاراستەیەکی دروست بۆ هیوا و گەشبینی.
بەیاننامەکە ئەوەشی خستۆتە روو "کە "حەکیم" بەم بۆنەیەوە داوا لە هەموو لایەک دەکات پاڵپشتی بەرنامەی گەشەپێدان و خزمەتگوزاری حکومەت بکەن لە سەرجەم بڕگەکانیدا و چاودێری میکانیزمەکانی بکەن بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی کاری باش بەپێی کاتە دیاریکراوەکان و بەردەوامبوون لە پڕۆسەی بیناسازی و ئاوەدانکردنەوە بە شێوەیەک ،کەخزمەت بە هاووڵاتی دەکات و متمانەی بە دەوڵەت و دامەزراوەکانی و پرۆسەی سیاسی و دیموکراسی بەرز دەکاتەوە.
لەکۆتایی بەیاننامەکەی حەکیمدا ئەوە هاتووە "ئێمە هیوادارین کە بەرنامەی حکومەت تەواوی بەشەکانی ژیانی گشتی خەڵکی عێراق لە ئاستە جیاوازەکاندا بگرێتەوە.