ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ڕێوشوێنی نوێ بۆ یەکە ئەمنیەکانی کەرکوک ڕادەگەیەنن

ئەمنی
  • 19-12-2022, 22:05
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ڕایگەیاند، دوای ڕووداوە تیرۆریستییەکەی پارێزگای کەرکوک، کۆمەڵێک ڕێکاری ئەمنییان گرتووەتەبەر.
     لیوا"تەحسین خەفاجی"وتەبێژی فەرمی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند"فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان کۆمەڵێک بڕیاری لە دوای ئەو ڕووداوە تیرۆریستییە داوە کە دوێنێ یەکشەممە ،هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵ بەری کەوت،لە ناحیەی ڕیاز.
      ئاماژەی بەوەشکرد"رێکارەکان بریتی بوون لە هەڵسەنگاندنەوەی پلانە ئەمنییەکان لەو ناوچانەی کە چالاکی باندە تیرۆریستییەکانی بەخۆیەوە بینیوە، و هەڵسەنگاندن بۆ پێگەی هێزە ئەمنییەکان و چالاککردنی هەوڵە هەواڵگرییەکان، ئەمە جگە لە دووبارە جێگیرکردنەوەی هێزە ئەمنییەکان لەو ناوچانەدا. 
     وتیشی "عەبدولئەمیر شەمەری"سەرۆک ئەرکانی سوپا،و "قەیس محەممەداوی" جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان،بەیاوەری چەند فەرماندەیەک سەردانی شوێنی ڕووداوە تیرۆریستییەکەی کرد و لەوێ کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ سەرکردە ئەمنییەکان ئەنجامدا،و پاشان چەند ڕێوشوێنێک گیراوەتە بەر بۆ بەدواداچوون بۆ باندە تیرۆریستییەکان.