بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"ئیبراهیم نامس جبوری" وەزیری پەروەردە، ڕاگرتنی پێدانی مۆڵەتی بە دامەزراوە ئەهلیەکانی،وەک قوتابخانە و پەیمانگاکان، لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق ڕاگەیاند.
"جبوری" لە تویتێکدا، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) بەدواداچونی بۆکردوە ڕایگەیاند"ئەمڕۆ چەند راسپاردەیەکمان دەرکرد لەبارەی ڕاگرتنی مۆڵەتدان بە دامەزراوە تایبەتەکان، وەک قوتابخانە و پەیمانگاکان، لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق.
وتیشی"ڕێنمایمان دەرکردوە بە ڕاگرتنی ئەو پشووانەی کە بۆ هەموو مانگەکانی پێشوو بەخشراون، هەروەها ڕێوشوێنی دیکە دەرکراون کە هەڵسەنگاندن بۆ ئەم مەلەفە گرنگە دەکەن بەئامانجی وریایی و پاراستنی زانست.