بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە" محەممەد شەیاع سودانی،سەرۆک وەزیرانی عێراق وەزارەتی بازرگانی راسپارد بە زیادکردن و دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانە بەسەر هەژاراندا .
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران، لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە،تیایدا هاتوە"محەممەد شەیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق ، لە میانی دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی بازرگانی راسپارد بە هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت کە پاڵپشتی وەزارەت دەکەن، بۆ ئامادەکردنی"22"ماددەی خۆراکی و دابەشکردنی بەسەر کەمپی ئاوارەکانی سنوری پارێزگای نەینەوا لە (خازر، حەسەن شام، ئیسان، یوتۆ، مام ڕەشان )بە ئامانجی پشتگیریکردنی چینی هەژاران، و پێدانی گرنگی زایاتر بە ئاوارەکان.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە"بە پشتبەستن بە ڕێنماییە بەردەوامەکانی سەرۆک وەزیران بۆ پاڵپشتیکردنی چینی هەژاران و خەڵکی خاڵکی کەم دەرامەت، وەک لەبەرنامەی وەزاریدا هاتووە:- ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا بە زیادکردنی ئەو خۆراکانەی لە خشتەی خوارەوەدا بۆ نیشان دراون، بۆ ئەوانەی کە هەژارن و داهاتیان سنووردارە و ئەوانەشی کە لەسەر تۆری پاراستنی کۆمەڵایەتین ،کە سەبەتەی خۆراک دەیانگرێتەوە ، بەپێی بڕگەی (٣)ی بڕیاڕی ئەنجومەنی وەزیرانی ژمارە (٦٠ی ساڵی ٢٠٢١) بە تەرخانکردنی بودجە بۆ وەزارەت بازرگانی، بەم شێوەیەی خوارەوە:
1-زیادکردنی شەکر بۆ یەک کیلۆ بۆ هەر کەسێک
2- زیادکردنی زەیتی چێشت لێنان لە 1 لیتر بۆ هەر کەسێک
3- زیادکردنی چا بۆ 200 گرام بۆ هەر کەسێک
4-زیادکردنی شیر بە ڕێژەی ٢٥٠ گم بۆ هەر کەسێک
5-زیادکردنی ئاردی سفر بۆ 1 کیلۆ بۆ هەر کەسێک.