بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، بانکی ناوەندی عێراق، چەند ڕێوشوێنێکی نوێی بۆ باشترکردنی ئەدای مامەڵەکانی پەیوەست بە دۆلار خستە بازاڕەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی بانکی ناوەندی، لەبەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە"بەم بڕیارانە بازاڕی دراوی بیانی دەگەڕێنێتەوە بۆ دۆخی ئاسایی خۆی.
هەروەک ئاماژەی بە سێ خاڵداوە کە بریتین:-
1-ڕێگەدان بە بانکە بەشداربووەکان بەکڕین و فرۆشتنی دراوی بیانی بۆ هەر بڕە پارەیەک بە دراوی بیانی و دانانی لای ئەم بانکە لەو هەژمارانەی کە بۆ مەبەستی گواستنەوەی دەرەکی بەکاردێت، هەروەها بۆ پێدانی سوود،و گەڕانەوەی ئەو رەسیدەی بەپێی ئەوەی ئەم بانکە بڕیاری لەسەر دەدات
2- ئاسانکاری بۆ دابینکردنی پارەی بازرگانی لە کەرتی تایبەت لە ڕێگەی بانکەکانی عێراقەوە ،هەروەها دابینکردنی خواستی گواستنەوەی دەرەکی لە ڕێگەی بەهێزکردنی رەسیدی بانکەکان لەگەڵ نێردراوانیان بە دۆلاری ئەمریکی و یوانی چینی و یۆرۆ و درهەمی ئیماراتی و دراوی ئوردنی و دراوی تر.
3- کردنەوەی ناوەندی فرۆشتنی دراوی بیانی له بانکە حکومییەکان بۆ مەبەستی (چارەسەر و حەج عومرە و خوێندن و ...هتد)
4- کەمکردنەوەی نرخی فرۆشتنی دۆلار بۆ کەسی سودمەند (خاوەنی کارت) کە بەکاری دەهێنێت لەکاتی سەفەرکردن یان پارەدانی کڕینەکانی لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە بۆ ئەوەی بەنرخی (1465)دینار بۆ هەر دۆلارێک بێت لەبری (1470) دینار بۆ هەر دۆلارێک ، کە دۆلار دەفرۆشرێت بە کۆمپانیاکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی بۆ ئەو مەبەستەی سەرەوە بە نرخی (1455) دینار بۆ هەر دۆلارێک لەبری (1460) دینار بۆ دۆلارێک دیاری دەکرێت .