بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی گشتی کەشناسی و بومەلەرزە لەعێراق، پێشبینییەکانی لەبارەی گۆرانکاری کەش و هەوا لە دوای پێنج ڕۆژ ڕەتکردەوە.
"عامر جابری" بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەستەکە، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند"تا ئەم ساتە هیچ ئاماژەیەک نی یە لەلایەن بەشی پێشبینیەکانی دەستەی کەشناسی،کە ئاماژە بە هاتنی گۆرانکاری بکات لە جەمسەری باکوور یان بەرزبونەوەی ئاراستەی هەوا،و لە ئەگەر زانیاری لەو جۆرە ، ئێمە ڕاپۆرتی پێشوەختەمان دەبێت.
"جابری"وتیشی"پەیجەکانی سۆشیال میدیا دوای پێنج شەش ڕۆژ دەنگۆی ناراستیان لەمەر کەش و هەوا بڵاوکردۆتەوە.
راشیگەیاند"ئەگەر هەر ئاماژەیەک هەبێت، 48 کاتژمێر پێشتر ،ڕاپۆرتی هۆشداری لەلایەن بەشی پێشبینییەوە بڵاودەکرێتەوە.