بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"کەریم بنزیمەی" هێرشبەری یانەی ڕیال مەدرید وازهێنانی لە تۆپی پێی نێودەوڵەتی ڕاگەیاند،دوای ئەوەی نەیتوانی لەگەڵ هەڵبژاردەکەی لە مۆندیالی قەتەر 2022 بەشداری بکات،کە تیایدا فەرەنسا پلەی دووەمی بەدەستهێنا،دوای ئەوەی بە لێدانی سزای یەکلاکەرەوە بەرامبەر ئەرجەنتین دۆڕا.
"بنزیما"لە ڕێگەی ئەکاونتی تایبەتی خۆیەوە لە "تویتەر" لە پۆستێکیدا دەڵێت: "هەموو هەوڵێکم دا تا گەیشتمە ئەو شوێنەی ئەمڕۆ لێیم، شانازی بەوەوەش دەکەم، بەڵام هەڵەیەک هەیە کەنایزانم.
هەروەها دەشڵێت " چیرۆکیکم نوسیەوە و ئێستاش کاتیەتی کە چیرۆکەکەمان کۆتایی پێبهێنین.