بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە،دەستەی دەروازە سنوورییەکان،هەوڵێکی قاچاخی مادەی هۆشبەری لە دەروازەی سنووری "زرباتیە" پووچەڵ کردووەتەوە.
دەستەکە لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) هاتووە،ڕایگەیاندووە" دەروازەی سنووری"زرباتیە"توانیویەتی هەوڵی قاچاخچێتی مادەیەکی هۆشبەری لەجۆری "حەشیش" پووچەڵ بکاتەوە کە لە دەروازەی سنووری "زرباتیە" لەلایەن کەسێکی بیانییەوەکە دەیویست بیهێنێتە ناو عێراق،ماددە حەشیەیەلەدەستی بەسەرداگیرا.
هەروەک ئەم هەڵمەتە بە هاوکاری لەگەڵ بەشی جیاکردنەوەی ماددە هۆشبەرەکان ئەنجامدراوە.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە"لیژنەیەک پێکهێنراوەو ،و ڕاپۆرتی فەرمی دەستبەسەرداگرتنەکەش ئامادەکراوە، هەروەک تۆمەتبارەکە ڕەوانەی بەشی لێکۆڵینەوەی ماددە هۆشبەرەکانی کراوە، بۆ ئەوەی ڕێوشوێنی یاسایی گونجاو بەرامبەری بگیرێتەبەر.