بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە، بانکی ڕەشید ڕاگرتنی پێدانی پێشینەی دەستی و ئەلیکترۆنی ڕاگەیاند.
لە بەیاننامەیەکی بانکەکەدا،کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA)گەیشتووە،ڕایگەیاندووە"بانکی رەشید بڕیاری ڕاگرتنی پارەی پێشینەی کارتی "نەخیل" ی داوە ، لە ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ەوە.
بەیاننامەکە روونیشی کردەوە کە "ئەم رێکارە بۆ مەبەستی پێداچونەوەیە بەحیساباتی ساڵانە، وبانکەکە لە سەرەتای ساڵی داهاتوو دەست بەپێدانی پێشینەکان دەکاتەوە.