بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"ئەثیر داود غریری" وەزیری بازرگانی چەند ڕێنمایێکی بۆ باشترکردنی ژینگەی کارکردنی بازرگانی لە وڵات دەرکرد، هاوکات جەختی لەسەر پێویستی دەستپێکردنی پڕۆژەی ئاردی بازرگانی کردەوە.
لە بەیاننامەیەکی وەزارەتەکەدا، کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تیاییدا هاتووە" "ئەثیر داود غریری" "وەزیری بازرگانی،بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵای دەرکرد بۆ باشترکردنی ژینگەی کاری بازرگانی لە وڵات ،بۆئەوەی پێداچونەوە بەسەرجەم کاروبارو و ئیمکانیاتی ئابووری لە وڵات بکەن ، بۆ پەرەپێدانی دیدێکی ڕاستەقینە بۆ وەبەرهێنانێکی دروست لەبەرچاو بگرێت.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکرد"ئەوانەی کە مافی کارتی بەشەخۆراکییان هەیە،بە ستاندارد بکرێت ،و کارگەکان و سایلۆکان، بگۆڕدرێن و کارەکانیان بە مۆدێرنبکرێت، هەروەها دەستپێکردنی پڕۆژەی ئاردی بازرگانی و بابەتەکانی تر کە خزمەت بە ئامانجەکانی وەزارەت دەکەن بەپێی پلان و بەرنامەی حکومەت.
بەیاننامەکە ئەوەشی خستۆتە روو کە "توێژینەوەیەک لەسەر داڕشتنی سیاسەتی ئابووری بەگوێرەی بەرنامەی حکومەت لەلایەن حکومەتی "محەمەد شەیاع سودانی" ڕاگەیەندراوە"
هەروەک لێکۆڵینەوە لە هۆکارە نادروستیەکانی توانا ئابووری و تەکنیکیەکان کراوە توێژینەوەکان بۆ هەندێک پڕۆژە خراونەتە روو.
هەر بەپێی بەیاننامەکە وەزارەت لە تایبەتمەندییەکانی گەنم و برنج دەکۆڵێتەوە ، لە گۆڕینی لەلایەن بریکارەکانەوە و بەهۆی نەبوونی کۆنترۆڵی بەسەریدا،لەوەی کە دەستکاری کێش و جۆری کراوە بۆ ئەوانەی کە کارتی بەشەخۆراکی دەیانگرێتەوە.
وەزارەت جەخت دەکاتەوە کە لەکاتی پێکهێنانی حکومەتدا، بەڕوونی پێداگیری کراوە لەسەر پرسی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بەدیهێنانی چاکسازیی کارگێڕی و دارایی و رێگری لە بەفیڕۆدانی پارەی گشتی و نەهێشتنی گەندەڵی.