بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق،هاوخەمی خۆی بۆ کۆچی دوایی "سەلام زوبعی" جێگری پێشووی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەربڕی.
"سودانی"لە تویتێکدا ،کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردوە ڕایگەیاند "بەخەم و ئازارێکی قوڵەوە ، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان بۆ کۆچی دوایی"سەلام زوبعی" جێگری پێشووی سەرۆک وەزیرانی ڕادەگەیەنین.
لە خودا گەورە داواکارین جێگای بەشت بێت، و هەروەها سەبر و ئارامی بە خێزان و بنەماڵەو کەس و کاری ببەخشێت.