مەندەلاوی داوای رێگری بەپەلە دەکات بۆ ئەو زیادە رۆیانەی لەسەر ئاو دەکرێت

سیاسی
  • 19-12-2022, 17:07
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"موحسین مەندەلاوی" جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان،داوای ڕێوشوێنی بەپەلەی کرد لەبەردەم هەرکەس و لایەنێک کە ئاو خراپ بەکار دەهێنێت.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی مەندەلاوی، لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاندووە" جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان بە ئامادەبوونی پەرلەمانتارانی شاری ناسریە، و بریکاری وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو و پارێزگاری زیقار و بۆ گفتوگۆکردن لەسەر مەلەفی ئاو کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا.
    بەگوێرەی بەیاننامەکە "مەندەلاوی" لیژنەیەکی لەهەریەک لە سەرجەم پەرلەمانتارانی پارێزگاکە و پارێزگاری زیقار و بەرپرسانی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان و وەزارەتی نەوت راسپارد، تا سەردانی مەیدانی بۆ سەرجەم شوێنەکانی پارێزگای زیقار ئەنجام بدەن،بۆ مەبەستی دۆزینەوە و چارەسەری بەپەلە بۆ کێشەکانی کەمی ئاو، بەتایبەتی دابینکردنی ئاوی خواردنەوە بە هەڵکەندنی بیری قووڵ بە هاوکاری لەگەڵ بەشی ئەندازیاری لە وەزارەتی نەوت.
     بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشداوە" وشکبوونی ڕووبارەکانی ناسریه تەنها پرسیاری زۆر هەڵدەگری و ئەمەش وای لێکردین لەکاتی پشوویی یاسا داناندا چەند کۆبوونەوه یەک لەگەڵ سەرۆک عەشیرەت و هاووڵاتیانی پارێزگاکه و به شێک له بەڕپرسان ئەنجام بدەین،ئەوە جگه لەپەیوەندیی بەردەوام لەگەڵ سەرۆک وەزیران، بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی خێرا بۆ ئەو کێشەیە. 
     "مەندەلاوی"داوای لە "سودانی" کرد رێکاری بەپەلە لەبەردەم ئەو کەسانە بگرێتەبەر کە سەرپێچی و سەرە رۆیی لەسەر ئاو لە پارێزگە دەکەن،ئەوەبجگە لە خراپ بەڕێوەبردنی کاروباری پارێزگاکان و بێتوانایی لە دۆزینەوەی چارەسەری ڕیشەیی بۆ ئەو گرفتانەی ڕووبەڕووی هاوڵاتیان دەبێتەوە لەبەڕێوەبەرایەتییە پەیوەندیدارەکان.