بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"فالح فەیاز "سەرۆکی دەستەی هێزەکانی حەشدی شەعبی ، داوای هەڵوەشاندنەوەی داوایەکی دژی چالاکوان "حەیدەر زەیدی"کرد.
دەستەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، رایگەیاندوە "کە "فالح فەیاز" سەرۆکی دەستەی هێزەکانی حەشدی شەعبی،فەرمانی دەستبەرداربوونی ئەو داوایەی لە دژی چالاکوان "حەیدەر زەیدی " دەرکردووە.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە" ئەم دەستبەردار بونەی سەرۆکی دەستەی حەشد دوای ئەوە هات کە "فەیاز" پێشوازی لە خێزانی چالاکوانەکە کرد.
بنەماڵەی ئەو چالاکە مەدەنییە هەڵوێستی سەرۆکی دەستەی حەشدیان بەرز نرخاند، هەروەها داوای لێبوردنیان کرد بۆ هەندێک هەڵسوکەوتی نابەرپرسانە.
شانازی خۆیان بە هێزەکانی حەشد و سەرکردەکانی حەشد دووپاتکردەوە.