لیژنەی دارایی:جولەیەکی خێرا هەیە بۆ پەسەندکردنی بودجە و باشترکردنی ئابووری و وەبەرهێنان لە عێراقدا

سیاسی
  • 19-12-2022, 16:15
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، لیژنەی ئابووری و وەبەرهێنانی پەرلەمان دووپاتی کردەوە کە دواکەوتنی پەسەندکردنی بودجە کاریگەری نەرێنی لەسەر تەواوکردنی پڕۆژە و وەبەرهێنان هەیە، هاوکات ئاماژەیە بەوە دەکات کە جولەیەکی پەرلەمانی هەیە بۆ خێراترکردنی پەسەندکردنی بودجە و باشترکردنی ئابووری و دەرفەتی وەبەرهێنان لە عێراقدا.
     "سەردی نایف " ئەندامێکی لیژنەکە،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند"دواکەوتنی پەسەندکردنی بودجە کاریگەری زۆری لەسەر تەواوکردنی پڕۆژەکان هەیە.
    راشیگەیاند"بودجە لەسەدا 50ی بەرهەمی گشتی ناوخۆی عێراق پێکدەهێنێت. 
     ئەوەشی خستە روو "کە سیستەمی دارایی لە عێراق لە ئەگەری ڕوودانی هەر حاڵەتێکی نائاسایی سیاسی وەک دواکەوتن لە پەسەندکردنی بودجەدا، بە یاسای بەڕێوەبردنی دارایی مامەڵە دەکات. 
    ئەوەشی وت" یاسای بەڕێوەبردنی دارایی جێگەی بودجە دەگرێتەوە، بەتایبەتی لە ڕێکخستنی خەرجییەکان و داهاتەکاندا.
     وتیشی"بودجە بە پلانی ساڵانە دادەنرێت بۆ ماوەی ساڵێک، و لە غیابی پلانی ساڵانەدا، خەرجییە ڕاستەقینەکانی ئێستای ساڵی ڕابردوو بەکاردەهێنرێت، و ئەوەی کۆنیش لە 1/12 وە دووبارە دەکاتەوە،لە خەرجییەکانی ئێستای مووچە، و کرێ و پابەندبوونەکانی پارەدانی بەردەوام ،کە ئەمە پلان و بەرنامەی ئابووریی تێدا نییە.
    ئەو پەرلەمانتارە لە درێژەی قسەکانیدا وتی " هەرکاتێک بودجەی دارایی پەکخرا و مانگەکان تێپەڕی،ئامانجەکانی ساڵی دارایی پێشوو دووبارە دەکاتەوە، و ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی پڕۆژە و وەبەرهێنان.
    هەروەک وتیشی"هەوڵەکان چڕکراونەتەوە لە ئەنجومەنی نوێنەران ،بۆ پەسەندکردنی بودجە،بە خێرایی و چارەسەرکردنی هەڵەکان بۆ باشترکردنی ئابووری و وەبەرهێنان لە عێراقدا.