بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە،وەزارەتی کارەبای عێراق، پلانەکانی بەرزکردنەوەی ڕێژەی پێدانی وزەی ڕاگەیاند، هاوکات هۆکاری دابیننەکردنی وزەی بەردەوامی بۆ هاووڵاتیان ئاشکرا کرد.
"عادل کەریم" بریکاری وەزارەتی کارەبا لە میانی وتارێکدا لە هەشتەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی نەوت و غاز و وزە لە عێراق، کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو، ڕایگەیاند"دەرفەتێکی گرنگ لە ئارادایە ،بۆ ئەوەی بەرەو پێشەوە بچین لەگەڵ کەرتی وزەدا ، کە زۆرترین بەرکەوتنی لەگەڵ قەیرانە نێودەوڵەتییەکان هەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو تەحەدایە جدییەی گۆڕانی کەش وهەوا دروستیکردووە،داوا لە ئێمە دەکات بۆ گۆڕینی وزە بۆ بەرهەمهێنانی وزەی کارەبایی پاک.
راشیگەیاند " وەزارەتی کارەبا ساڵانێکە ڕووبەڕووی ئاستەنگی گەورە بووەتەوە، ئەویش زیادبوونی خواستە لەسەر وزەی کارەبا و نەبوونی بودجەیەکی پێویستە لەژێر ڕۆشنایی بارودۆخی ئابوری عێراقدا،کە بەندە بە نرخی نەوت، و ئەو ڕەنگدانەوەی لەسەر پلانەکانی وەزارەت کە ئامانجیان پڕکردنەوەی بۆشایی نێوان دابینکردنی وزە و خواستە.
دووپاتیشی کردەوە"وەزارەت سوورە لەسەر ئەوەی لەڕێگەی پلان و سیاسەتەکانیەوە بگاتە ئامانج کە چەندین لایەنی بنەڕەتی لەخۆگرتوە کە گرنگترینیان مەلەفی کارەبایە لە بەکار هێنانی سادەوە بۆ ئۆتۆمبێلی کارەبای و دەرهێنانی گازی سروشتی لە کێڵگەکان و زیادکردنی وزەی نوێ .