بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"ساڵح حەسناوی " وەزیری تەندروستی عێراق،ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر چارەسەری بێ بەرامبەری ڕۆژنامەنووسان و خێزانەکانیان.
سەندیکای رۆژنامەنوسانی عێراق،لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە " سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی عێراق بڕیارەکەی " ساڵح حەسناوی " وەزیری تەندروستی بەرز دەنرخێنێت، بۆ ڕەزامەندی لەسەر داواکاری سەندیکا کە بۆ ئەوەی ڕۆژنامەنووسان و خانەوەدەکانیان ،لە ئەندامانی سەندیکاکە لە چارەسەری بێبەرامبەر لە بەشی تایبەتی نەخۆشخانە حکومییەکان ببەخشرێن لەتێچوی نەشتەرگەری.
سەندیکا دووپاتی دەکاتەوە کە "ئەم بڕیارە وەک دانپێدانانێک لە وەزارەتی تەندروستییەوە دێت بۆ ڕۆڵی کارای سەندیکای ڕۆژنامەنووسان و بنەماڵەی ڕۆژنامەنوسانی عێراقی، کە زۆر کاردەکەن بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرکی پیشەیی و نیشتمانی خۆیان لە پێناوی دەربڕینی ئازاد و ڕاستگۆیانە.
بەیاننامەکە جەختیشی لە "پێویستی هەماهەنگی تەواو لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی و دامودەزگاکانی دەیکە کردۆتەوە لە پێناو پاراستنی ئەم دەستکەوتە مرۆییە.