بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە"محەممەد شەیاع سودانی"سەرۆک وەزیرانی عێراق،دروستکردنی 250 قوتابخانەی لە ساڵی داهاتوو لە چوارچێوەی پلانی پارێزگاری بەغدا ڕاگەیاند، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە عێراق هێشتا پێویستی بە 8 هەزار باڵاخانەی خوێندن هەیە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران، لە بەیاننامەیەکدا کە بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە"سەرلەبەیانی ئەمڕۆ"محمد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق، قوتابخانەیەکی لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەرخی دووەم کردەوە،لەچوارچیوەی کردنەوەی ئەو 42 باڵاخانەی خوێندن،کە ئەمرۆ لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردە لە پارێزگای بەغدا کرانەوە .
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکرد"سودانی، هەڵکردنی ئاڵای عێراقی لە حەوشەی باڵەخانەکەدا ،دەستپێکردنی دەوامی فەرمی لە قوتابخانەکەی کردەوەن، کە یەکێکە لەو 42 قوتابخانە نوێیەی کە ئەمڕۆ لە یەک کاتدا سەرجەم قوتابخانەکان کرانەوە لەسنوری پارێزگای بەغدا و دەوروبەری،کە87 لەوانەی پێشتر تەواو بوون لە ماوەی ئەمساڵیشدا خوێندن تێیاندا دەستیپێکردوە.
بەیاننامەکە راشیگەیاندوە " سودانی جێبەجێکردنی 250 قوتابخانەی لە ماوەی ساڵی داهاتوودا لە چوارچێوەی پلانی پارێزگای بەغدا ڕاگەیاند.
"سودانی " جەختی لەوەش کردەوە "ناتوانرێت گۆرانکاری و پێشکەوتن لە وڵاتدا بەدیبهێنرێت و گەشەپێدانی ڕاستەقینە لە خزمەتگوزارییەکاندا بەدەستبهێنرێت، مەگەر چاکسازی لە پرۆسەی پەروەردەدا دەست پێنەکات، کە ڕووبەڕووی کێشەیەکی گەورە بۆتەوە لە کەمی بینای قوتابخانەکان و بوونی قوتابخانەی گەرۆک و قوڕ لە هەندێک ناوچەدا، بۆیە بەرنامەی حکومەت ئەولەویەتێکی تایبەتە بۆ پێشخستنی پرۆسەی پەروەردە.
بەیاننامەکە ڕوونیشیکردۆتەوە "لە یاسای بودجەدا دامەزراندنی سندوقی عێراق بۆ گەشەپێدان لەخۆدەگرێت، هەروەها سندوقی لاوەکی بۆ نیشتەجێبوون و پەروەردەی شوێنی دەکرێتەوە.
هەروەک ئاماژەی بەوەدا " هێشتا عێراق پێویستی بە هەشت هەزار بینای قوتابخانە هەیە.
"سودانی " ڕێنمایی"وەزیری پەروەردەی کرد کە گرنگی بە ستافی پەروەردەیی بدات، و بەشدارییان بکات لە خولەکانی گەشەپێداندا، و هەروەها پێویستی بەردەوامی پێداچوونەوە بە پرۆگرامەکانی خوێندن،بەگوێرەی ستانداردەکانی نێودەوڵەتی و یونسکۆ.