بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە،دەستەی دەستپاکی عێراق، کۆی گشتی فەرمانی دەستگیرکردنەکانی کە لە ماوەی مانگی تشرینی دووەمدا بەرامبەر بە بەرپرسە باڵاکان و ئەوانەی پلە باڵایان هەیە دەرچوون و جێبەجێ کراون ڕاگەیاند.
لە بەیاننامەیەکی بەشی بەدواداچوونەکانی دەستەکە، کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە،رایگەیاندوە"دەستەی دادوەری (46) فەرمانی دەستگیرکردن و لێکۆڵینەوەی دەرکردووە لە گەندەڵی ئەو کەیسانەی کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکانی لێکۆڵینەوەی دەستە و فەرمانگەکانی بەغداوە لێکۆڵینەوەیان لەسەر کراوە و لە پارێزگاکان و ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەرییان کردوە.
بەیاننامەکە ڕوونیشیکردۆتەوە"ئەم فەرمانانە لەماوەی مانگی 11ی 2022 بەرامبەر (42) بەرپرسی باڵای پلە بەرزتر دەرچووە.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە "فەرمانەکان لەنێوان (12) فەرمانی دەستگیرکردن و (34) فەرمانی لێکۆڵینەوە دەرکراوەن .
بەیاننامەکە ئاشکراشیکردوە لەنێو فەرمانی دەستگیرکردن و لێکۆڵینەوەدا (2) ئەندامی پێشووی پەرلەمان، و (6) وەزیر،و بەریکاری وەزارەت هەن.
هەروەک بەیاننامەکە باسی کردوە " فەرمانی دەستگیرکردن و لێکۆڵینەوە بۆ (٩) بەڕێوەبەری گشتی ئێستا، و (٧) بەڕێوەبەری پێشوو و یەکێکی پێشوتر جێبەجێکراوە ، جگە لە (٣) پارێزگاری پێشوو و (٨) پارێزگاری پێشوتر ، و (٤) ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی پارێزگاکان .