بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"موحسین مەندەلاوی" جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران،هەوڵەکانی پەرلەمانی بۆ یاسایەکی گشتگیری نەوت و غاز دووپاتکردەوە.
"مەندەلاوی" لە وتارێکیدا لە هەشتەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی عێراق بۆ نەوت و غاز و وزە، کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو،ڕایگەیاند"نەوت لە سەرەتای دەرهێنانیەوە ڕۆڵی گەورەی هەبووە لە دەوڵەتی عێراقدا لە دابینکردنی بودجەی گشتی ،ئەگەر چی پێویستمان بە دۆزینەوەی بەدیلێکی ڕاستەقینە هەیە ، بۆ دەستەبەرکردنی بودجە.
هەروەک ڕاستیەکی ڕوون و حاشا هەڵنەگر هەیە ئە ئەویش ئەوەیە نەوت گرنگییەکی گەورەی هەیە لە ئێستا و داهاتووی عێراقدا، وەک چۆن دەبێت هەوڵی بەردەوامکردنی ئەم سامانە بدەین و پەرەی پێبدەین لە پیشەسازی و بەرهەمهێنان و ڕێکخستندا.
"مەندەلاوی " جەختی لە "گرنگی سامانی غاز لە جیهان کردەوە،کە سەرەڕای گرنگی، ئاماژەی بە گرنگی "کارکردن بۆ چارەسەرکردنی ئەم ناهاوسەنگییە و دەستپێکردنی بەرهەمهێنانی غازی ڕاستەقینە بە شێوەیەک کە وای لێبکات هاوواتای سامانی نەوت بێت.
راشیگەیاند"هەناردەکردنی نەوت لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی لە ڕێگەی زیادبوونی بەرچاوی بەرهەمهێنان و هەوڵەکانی عێراق بۆ گەڕاندنەوەی پێگەی خۆی لە پێشەنگی هەناردەکارانی جیهانیدا.
ئاماژەی بە پێویستی "گرنگیدان بە کەرتی پیشەسازی نەوت بە دروستکردنی پاڵاوگەکان کرد .
"مەندەلاوی"ئەوەشی وت "ئەم ساڵ پاڵاوگەی کەربەلا دەستبەکاربوو، و ئێمە ئاواتەخوازین پاڵاوگەکان لە پارێزگاکانی دیکەش دروست بکەین و ئەوانەی هەن پەرەیان پێبدەین بۆ بەدەستهێنانی خواستی ناوخۆیی بە شێوەیەک کە پێویستی بە وەرگیراوەکانی نەوت بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیی مسۆگەر بکات،بۆ کارپێکردنی وێستگەکانی کارەبا و دەستەبەرکردنی ئەوەی کە کەرتی پیشەسازی تایبەت پێویستی پێیەتی.
"مەندەلاوی " داواشی لە هەموو لایەک کرد، بە جددی کاربکەن بۆ پەرەپێدانی کەرتی نەوت، چ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان، یان کۆمپانیا نیشتمانییەکان، یا کەرتی تایبەت یان وەبەرهێنانی ناوخۆیی،لەو روانگەیەشەوە داوای لەهێزە سیاسییەکان کرد،چارەسەرێک بۆ هەموو ئەو کێشەکانە بدۆزنەوەکە پەیوەستە بەم مەلەفەوە .
بۆ ئەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران بتوانێت پێشکەوتن لە یاسای نەوت و غاز بدی بهێنێت کە لەمێژە چاوەڕوان دەکرێ.
"مەندەلاوی"تەئکیدی لەوە کردەوە کە "ئەنجوومەنی نوێنەران بە هێز و ئیرادەی هەیە بۆ کارکردن و یاسادانان ، بەشێوەیەک یاساکان ژینگەیەکی یاسایی تۆکمە بۆ کارکردن و وەبەرهێنان لە کەرتی نەوت و گاز مسۆگەر بکات،دوور لە گرژییە سیاسییەکان