وەزیری نەوت پلانی وەبەرهێنان لە غاز و ڕێگریکردن لەسوتانی تەواوەتی لە ماوەی چوار ساڵدا ڕادەگەیەنێت

ئابوری
  • 19-12-2022, 12:34
  • +A -A

    بەغدا /INA
     ئەمڕۆ دووشەممە"حەیان عەبدولغەنی" وەزیری نەوت، پلانی وەبەرهێنان لە غاز و ڕێگریکردن لە سووتانی تەواوەتی لە ماوەی چوار ساڵدا ڕاگەیاند"
    "حەیان عەبدولغەنی" لە میانی وتارێکدا لە هەشتەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی عێراق بۆ نەوت و گاز و وزە، کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو، ڕایگەیاند"لەم کۆنفرانسەدا زۆر لە توێژینەوە و لێکۆڵینەوەکان لە بواری پیشەسازی نەوتدا پێشکەش دەکرێت".
    راشیگەیاند"کە وەزارەتی نەوت پەرەپێدانی پرۆسەی بەرهەمهێنانی نەوت و غازی زیادکردوەو توانای بەرهەمهێنانی بەگوێرەی پێگەی عێراق لە بازاڕە جیهانییەکاندا گرتۆتە ئەستۆ.
     ئاماژەی بەوەشکرد"وەزارەتی نەوت پلانی هەیە بۆ وەبەرهێنانی ئەو غازەی کە ئێستا دەسوتێنرێت،ئەم پلانە گەرەنتی وەبەرهێنانی سەرجەم غازەکانیش دەکات لەماوەی ساڵانی داهاتوودا بۆ ئەوەی ڕێگری لە سووتانی بەتەواوی بکرێت.
    جەختیشی لەوە کردەوە کە "ئەو پلانەی لە ماوەی چوار ساڵدا داڕێژراوە سووتاندنی غاز نامێنێت، کە سەرتاکەی لە ماوەی ساڵی یەکەمی تەمەنی حکومەتی عێراقدا بەتایبەتی لە هەندێک کێڵگەی باشووردا ئەنجامی دەبێت .
     ئەوەشی خستە روو"کە یەکێک لە ئەولەویەتەکانی وەزارەت، نۆژەنکردنەوە و بەهێزکردنەوەی سیستەمی هەناردەکردنی نەوتی عێراقە.
    وتیشی"ئێمە بە پلانی بەردەوامان هەیە ، کە لە ماوەی ساڵانی داهاتوودا ئەنجام بەدەست دەهێنین،بە شێوەیەک کە پاڵپشتی لە ئابوری نیشتمان دەکات .