لە ڕۆژئاوای نەینەوا هەواڵگری سەربازی دەست بەسەر کۆگایەکی چەک و تەقەمەنیدا دەگرێت

ئەمنی
  • 19-12-2022, 12:33
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی دەست بەسەرداگرتنی چەندین جۆر لە تەقەمەنی و چەکی لە ڕۆژئاوای نەینەوا ڕاگەیاند.
     لەبەیاننامەیەکی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا،کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA)گەیشتووە، تیایدا هاتووە"بەپێی زانیارییە هەواڵگرییە دروستەکان لە یەکەی"هەواڵگری و ئاسایش"ی فیرقەی 15 و بەهاوکاریی یەکەی هەواڵگری و هێزێک لە لیوای 21،زیاتر لە 5,200 سندقی لە چەندین جۆری تەقەمەنی دەستی بەسەردا گیرا کە خۆی لە(208,680) گوللەی جیاواز و هاوەنی 82 ملم و زیاتر لە 50 بۆمب و (2) قازیفە لەجۆری RBG7 و چەندین کەرەستەی تەقەمەنی دیکە لە ناوچەی عەین جەیش،لە ڕۆژئاوای نەینەوا. 
    بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشداوە "ئەو کەرەستەی دەستی بەسەردا گیراوە ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدار کراوە.