بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە،دەستەی کەشناسی عێراق، لەم هەفتەیەدا پێشبینی بارانبارین و نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما دەکات.
"عامر جابری "بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەستەکە،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند“سبەی سێشەممە پلەکانی گەرما کەمێک دادەبەزێت، بەڵام بۆ ڕۆژی چوارشەممە،پێشبینی دەکرێت کەش وهەوا لە نیمچە هەورەوە بۆ هەوری تەواو بگۆرێت، لەگەڵ ئەگەری بارانبارینێکی سووک لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور.
"جابری"راشیگەیاند"بۆ رۆژی پێنج شەممەی داهاتووش ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور رووبەرووی رەشەبا دەبێتەوە ، هاوکات کەش وهەوای ناوچەکانی باشوور لە نیمچە هەورەوە بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت لەگەڵ بونی بارانێکی کەم.
"جابری"ئەوەشی خستە روو " کە کەش و هەوای وڵات بۆ رۆژی هەینی داهاتوو هەور دەبێت، لەگەڵ نمەباران، هەندێکجاریش بای لەگەڵدا دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما چەند پلەیەک لە چاو ڕۆژانی پێشوو لەناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور دادەبەزن،و لە بەشی باکووری وڵاتەتیش نزیک دەبێتەوە لە ڕۆژانی پێشوو.
لە خوارەوە بەشێوەیەکی خشتە،کەش وهەوا و پلەکانی گەرمای ئەم هەفتەیە خراوەتەروو:-
عێراق ڕەتیدەکاتەوە سووتەمەنی بەردینی لەناوببات