نەجەف/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، وەفدێکی نەتەوە یەکگرتووەکان ،گەیشتە ماڵی مەرجعی باڵای ئایینی سەید "عەلی سیستانی" لە شاری پیرۆزی نەجەف.
لەو بارەیەوە پەیامنێرمان لە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پێی ڕاگەیاندین"وەفدێکی باڵایی نەتەوە یەکگرتووەکان بە سەرۆکایەتی"باڵیۆز کریستان ڕیتشارد "ڕاوێژکاری ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و بەڕێوەبەری لێکۆڵینەوەکان لە تاوانەکانی داعش لە عێراق، گەیشتە ماڵی مەرجعی باڵای ئایینی سەید " عەلی سیستانی"لەشاری نەجەفی پیرۆز.
هەروەک ئاماژەی بەوەشکرد "سەردانەکە بەمەبەستی کۆبونەوەیە لەگەڵ مەرجعی باڵا و گفتوگۆکردنە لەسەر دوایین پێشهاتەکان و کاری تیمی نێودەوڵەتین لەبارەی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەکانیان لە چۆنیەتی دادگاییکردنی تاوانبار و تیرۆرستانی داعشەوە.
عێراق ڕەتیدەکاتەوە سووتەمەنی بەردینی لەناوببات