ساعدی بەڵێنی تۆڵەسەندنەوەی خێرا لە ئەنجامدەرانی تاوانی كەركوك دەدات

ئەمنی
  • 18-12-2022, 22:04
  • +A -A

    بەغدا- INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە لیوا عەبدولوەهاب ساعدی سەرۆكی دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەڵێنیدا كە ئەنجامدەرانی تاوانی كەركووك بە خێرایی سزا بدرێن.
    ساعدی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و راگەیاند: بە خەم و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی شەهیدبوونی ژمارەیەك قارەمانی هێزە ئەمنییەكانمان لە پارێزگای كەركوك وەرگرت، ئەوەش دوای بە ئامانجگرتنی خیانەتكارانە لەلایەن چەتە تیرۆریستییەكانەوە كە چیتر توانای ڕووبەڕووبوونەوەی هێزە ئەمنییە قارەمانەكانمان نییە، بەڵكو پەنا دەبەنە بەر شێوازی خیانەتكارانە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : برا قارەمانەكانتان لە دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەڵێنی تۆڵەسەندنەوەیەكی دادپەروەرانە و خێراتان پێدەدەن لە هەموو پاشماوەی باندە تیرۆریستییەكان لە سەرتاسەری وڵاتدا.