جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران جەخت لەسەر پاراستنی مافی كەمینەكان دەكاتەوە

سیاسی
  • 18-12-2022, 20:46
  • +A -A

    بەغدا- INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە شاخوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، جەختی لە پاراستنی مافی كەمینەكان بە یاساكانی كارپێكراو، و گرنگی بڵاوكردنەوەی كلتوری لێبوردەیی و پێكەوە ژیانی ئاشتیانە كردەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆكی پەرلەمان لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاند: بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی جاڕنامەی مافی كەمینەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان كە دەكەوێتە ئەمڕۆ یەكشەممە 18ی كانوونی دووەم، جێگری سەرۆكی پەرلەمان جەختی لەوە كردەوە كە حكومەتی فیدراڵی ئەركی پاراستنی مافی كەمینەكان بە یاساكانی لەسەرە و جێبەجێكردنی كاریگەرانەی دەستوور و دەستەبەركردنی ژیانێكی شایستە بۆ كەمینەكان، بەتایبەتی كە وڵاتی رافیدەین بە هەمەجۆریی نیشتمانی و ئایینی و زمانەوانی تایبەتمەندە.
    عەبدوڵڵا بەگوێرەی بەیاننامەكە دامودەزگاكانی دەوڵەت و ڕێكخراوەكان و ئەكتەرە مەدەنییەكانی بە گرنگی بڵاوكردنەوەی هۆشیاری لە كولتوری لێبوردەیی و پێكەوەژیانی ئاشتیانە، گەیشتن بە یەكسانی و دادپەروەری و بنیاتنانی كۆمەڵگایەك لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە ئایین و بیروباوەڕ و جیاكاری نەكردن داوای كردووە لە نێوان پێكهاتەكانی خەڵكدا.