مەندەلاوی: پەرلەمان و حكومەت لە پێشەنگی ئەولەویەتەكانیان دادەنێن كە دوو هێندەكردنی زەبری خزمەتگوزاری

سیاسی
  • 18-12-2022, 19:54
  • +A -A

    بەغدا- INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران، موحسین مەندەدلاوی پشتڕاستی كردەوە كە ئەنجومەنی نوێنەران و حكومەت لە پێشەنگی ئەولەویەتەكانیان دادەنێن بۆ دوو هێندەكردنی زەبری خزمەتگوزاری.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە: ئەلمەندەلاوی لە نووسینگەكەیدا كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ ژمارەیەك لە شێخەكان و كەسایەتییە دیارەكانی ناوچەی ئەلئەمین و چەند ناوچەیەكی ئەلرەسافەلە بەغدا، بە ئامادەبوونی ژمارەیەك نوێنەری بەغدا.
    مەندەلاوی ڕایگەیاندووە : بەپێی بەیاننامەكەی ئەنجوومەنی نوێنەران، هەروەها حكومەتی جێبەجێكار، دوو هێندەكردنی هەوڵەكان و زەبری خزمەتگوزارییان خستۆتە پێشەوەی ئەولەویەتەكانی كارەكانیانەوە، بە ئامانجی دەستەبەركردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتی وەك بە زووترین كات، كە ئەمەش تەحەدایەكی گەورەیە كە فاكتەری گەڕاندنەوەی متمانەی هاووڵاتی بە توانای حكومەت بۆ هێنانەدی گۆڕانكاری ئەرێنی لەلایەن هەمووانەوە دەستی لێدەدرێت”.
    داوای لە پیاوماقوڵانی خێڵەكان كرد داوا لە ئەندامانی كۆمەڵگا بكەن پاڵپشتی هەوڵەكانی دەوڵەت بكەن و كولتوری هاوڵاتیبوون بڵاوبكەنەوە و دەركەوتە نەرێنییەكانی تاوان و ماددە هۆشبەرەكان و دەستدرێژیكردنە سەر موڵك و ماڵی گشتی ڕەتبكەنەوە، كە هەڕەشە لە ئاسایشی كۆمەڵگا دەكەن و زیان بە یەكگرتوویی كۆمەڵایەتی دەگەیەنن.