بەغدا - INA
تەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان لیوا یەحیا ڕەسووڵ ڕێنماییە باڵاكانی بۆ ڕاوەدوونانی پاشماوەكانی داعش و تۆڵەسەندنەوەی شەهیدانی هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی لە كەركوك پشتڕاستكردەوە.
لە راگەیاندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردووە و راگەیاند : فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی فەرمانی پێكهێنانی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە و ئاوڕدانەوەیەكی مەیدانی لە ڕەوتی هێرشێكی تیرۆریستی ترسنۆكانە كە بووە هۆی كوژرانی ئەفسەرێك بە پلەی رائید و ژمارەیەك سەرباز، دوای تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراو بە دەوریەیەكی هێزەكانی پۆلیسی لیوای 2ی ئالی فیدراڵی لە گوندی عەلی ئەلسوڵتان لە قەزای ڕیازی كەركوك.
ئاماژەی بەوەشكرد : فەرماندەی گشتی ئاڕاستەی بەدواداچوون بۆ ئەو توخمە تیرۆریستییانە كرد كە ئەم كردەوە تیرۆریستییە ترسنۆكانەیان ئەنجامداوە و تۆڵەسەندنەوەیەكی دادپەروەرانە و بەپەلە لێیانەوە، ئاماژەی بەوەشكرد : توخمە تیرۆریستییەكان پەنایان بردە بەر شێوازی بەدخوازانە دوای ئەوەی گورزی ئازاربەخشیان بەدەستی هێزە ئەمنییە قارەمانەكانمان خواردووە.
فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان محەممەد شیاع سودانی ئاڕاستەی هێزە ئەمنییەكان كرد كە گرنگی بدەن و بە وردی ڕێگاكان بپشكنن و دەرفەت بە توخمە تیرۆریستییەكان نەدەن.