فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوك ئاڕاستەی لێپێچینەوە لە ئەنجامدەرانی تاوانی بەئامانجگرتنی دەوریەی پۆلیسی فیدراڵی دەكات

ئەمنی
  • 18-12-2022, 17:39
  • +A -A

    كەركوك - INA-مەهدی رەبحاوی
    ئەمڕۆ یەكشەممە فەرماندەی بارەگای پێشكەوتوو بۆ ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لە كەركوك لیوا جەبار نیعمە تایی، هێزە ئەمنییەكانی ئاڕاستە كرد بۆ بەدواداچوون بۆ ئەنجامدەرانی تاوانی بە ئامانجگرتنی دەوریەیەكی پۆلیسی فیدراڵی.
    ئەلتایی لە راگەیاندراوێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: ئەو تاوانە قێزەونەی گروپە تیرۆریستییەكان بەرامبەر بە دەوریەیەكی پۆلیسی فیدراڵی لە كەركوك ئەنجامیانداوە، بێ ئاگا نابێت، ئاماژەی بەوەشكرد : سەركردایەتی بارەگای پێشكەوتوو ئاڕاستەی ئاسایشی كەركوك كردووە هێزەكان بۆ ئاگاداربوون و وریایی لەو ناوچانە و دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی گەڕان فراوان بكەن بۆ نەهێشتنی پاشماوەی تیرۆریستان.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئەو ناوچانەی لە صفرە درێژدەبنەوە بەرەو زنجیرە چیای حەمرین تایبەتمەندن بە فرەچەشنی و ناڕێكی زەوییەكە، بۆیە باندە تیرۆریستییەكان دەیانقۆزنەوە بۆ دەستپێكردنی هێرشكردنە سەر هێزە ئەمنییەكان، هەروها بەڵێنیدا بە كەسوكاری شەهیدەكان بۆ ئەوەی هێرش بكەنە سەر هێزە تیرۆرستەكان لە داهاتوویەكی نزیكدا سزای تاوانباران بدەن.