بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان بەبۆنەی ڕۆژی زمانی عەرەبی پیرۆزبایی لە جیهانی عەرەبی كرد.
حەلبوسی لە تویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوبۆوە و دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەداوایداچوو و ڕایگەیاند : لە ڕۆژی جیهانی زمانی عەرەبی لە هەژدەی كانوونی دووەم و لە وڵاتی قوتابخانەی زمانی یەكەمەوە سڵاو و پیرۆزبایی بۆ هەموو عەرەبێك دەنێرین لە زەریاوە تا كەنداو، و هەموو قسەكەرێكی زمانی عەرەبی لە هەموو بەشەكانی جیهان.