بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی دەستپاكی فیدراڵی دەستبەسەرداگرتنی سەرپێچی و دەستكاریكردن و ئۆپەراسیۆنی ئاڵوگۆڕی ساختە و بەرتیلدانی ڕاگەیاند، كە لە ئەنجامدا ژمارەیەك تۆمەتبار لە پارێزگای نەینەوا دەستگیركران.
لە ڕاگەیەندراوێكی بەشی بەدواداچوونەكانی دەستەكە كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ئاماژەی بەوەكردووە : تیمەكانی كاری بەڕێوەبەرایەتی لێكۆڵینەوەی نەینەوا (6) ئۆپەراسیۆنی دەستبەسەرداگرتنیان لە دیوانی قایمقامیەت و بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاو و كشتوكاڵ، تەندروستی و بەشی لیژنە پزیشكییەكان و كارگەی جلوبەرگی ئامادەكراو لە نەینەوا ئەنجامداوە.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئۆپەراسیۆنەكە بووە هۆی دەستگیركردنی (8) تۆمەتبار لەو ئۆپەراسیۆنانەی كە بەپێی فەرمانی دەستگیركردنی دادوەری ئەنجامدراون.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : تیمی كاری بەڕێوەبەرایەتی لێكۆڵینەوەی نەینەوا، كە گواستراوەتەوە بۆ دیوانی قایمقامیەت- بەشی گرێبەستەكان، چاودێری سەرپێچیەكانی گرێبەستی دابینكردنی میكانیزمی تایبەتمەند بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاوی نەینەوایان كردووە، بەو پێیەی دەركەوتووە كە لەگەڵ تایبەتمەندییە تەكنیكییەكان نەگونجاون لە گرێبەستەكەدا هاتووە، كە بەهاكەی یەك ملیار و 800ملیۆن دینارە.
لە ئۆپەراسیۆنێكی جیادا لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە كە بەڵگەنامەی خەرجكردن و داخڵەكانی یەكلاكردنەوە پەیوەست بە دابینكردنی سووتەمەنی بۆ قایمقامیەت لە ماوەی ساڵانی (2017و2018و2019دا دەستی بەسەردا گیراوە، ئاماژەی بەوەشكردووە : جیاوازی لە بڕی سووتەمەنیدا هەیە ( گازوایل) كە لەلایەن كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكانەوە دابین دەكرێت و دەستەی ڕۆژئاوا - لقی نەینەوا بۆ فەرمانگەی پارێزگا.
ئەوەشی خستەڕو : تیمەكە دەستیان بەسەر (3) كارمەندی كارگەی ئامادە بۆ لەبەركردن- بەشی ژمێریاریدا گرتووە، لەبەرامبەر ڕێكخستنی بەڵگەنامەیەكی ئاڵوگۆڕی ساختە بەبڕی (10,000,000) دینار، هاوكات فەرمانبەرێكی دیكە ئەو بڕە پارەیەی كشاندەوە، بەپێی بڕی دروستكردنی پێشانگا، بۆ نمایشكردنی بەرهەمەكانی كارگەی رستن وچنین و ڕێكخستنی بەڵگەنامەی نیشتەجێبوون لەگەڵ ئەو بڕە پارەیەی كە ئاماژەی پێكراوە، تێبینی ئەوەی كە پێشانگاكە پێشتر دروستكراوە.
لە بەشی كشتوكاڵی نەینەوا لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە : جێگری بەڕێوەبەری بەشی پلاندانان و بەرپرسی لێپرسراوی بەشی پلاندانان بەهۆی ئاسانكاریكردنی ئەركی داخڵكردنی بڕی گەنم بۆ بەرژەوەندی جووتیارێك، بە سەرپێچیكردن لە كۆنتڕۆڵ و ڕێنماییەكان، بە بیانووی بەبازاڕكردنی، سەرەڕای كۆتایی وەرزی بەبازاڕكردن.
ئاماژەی بەوەشكرد : بەدواداچوونكارێكی مامەڵەكردن بە لەبەرچاو و بەئاشكرا بە وەرگرتنی بەرتیل لە لە بەرامبەر پێدانی ڕاپۆرتی پزیشكی بە هاووڵاتیان كە لەلایەن بەشی لیژنە پزیشكییەكانەوە لە نەینەوا دەرچووە، كە تێیدا سەلمێنراوە كە ڕێژەی كەمئەندامی پزیشكی دیاریكراوە بۆ ئەوەی لە مووچەی قوربانیانی تیرۆر و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكاندا جێگیر بكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد : دوو تۆمەتبار كە لە وێستگەیەكی پڕكردنەوەی سووتەمەنی كاردەكەن، دوای ئەوەی بڕە پارەیەكیان لە هاووڵاتیان وەرگرتووە، لە بەرامبەردا زیاتر لەو نرخەی وەزارەتی نەوت دیارییكردووە، بەرهەمەكانی بەنزینیان دابینكردووە دەستگیركراون.
دووپاتیشی كردەوە كە تۆمەتباران لە دوو ئۆپەراسیۆنەكەدا بەپێی بڕگەكانی مادەكانی (310 و 339)ی یاسای سزادانی عێراقی دەستگیركراون.