بەغدا -INA
ئەمڕۆ یەكشەممە وەزیری بەرگری سابت محەمەد سەعید عەباسی، ناوەندی جموجۆڵە هاوبەشەكانی لە بەڕێوبەرایەتی بجموجۆڵی سەربازییەكانی كردەوە.
لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی بەرگری كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : سابت محەمەد سەعید عەباسی وەزیری بەرگری ناوەندی جموجۆڵە هاوبەشەكانی لە بەرێوەبەرایەتی جموجۆڵە سەربازییەكان، بە ئامادەبوونی سەرۆكی ئەركانی سوپای عێراق كردەوە، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و فەرماندە و ئەفسەرە باڵاكانی وەزارەتەكە.
ئاماژەی بەوەشكرد : ناوەندی جوڵە هاوبەشەكان بەیەكێك لە گرنگترین ناوەندەكان دادەنرێت كە بەشدارە لە فەرماندەیی و كۆنترۆڵكردن و بەڕێوەبردنی ئۆپەراسیۆنەكان لە وەزارەتی بەرگری.