وەزیری تەندروستی بۆ لەناوبردنی بڕێكی زۆر دەرمانی دەستبەسەرداگیراو ڕاگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە

ناوخۆ
  • 18-12-2022, 16:28
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە وەزیری تەندروستی و سەرۆكی لیژنەی باڵای نیشتمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و ماددە دەروونییەكان، ساڵح مەهدی حەسناوی، راگەیاندراوێكی سەبارەت بە لەناوبردنی بڕێكی زۆر لە ماددە هۆشبەرە دەستبەسەرداگیراوەكان بڵاوكردەوە، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە ئەم بڕە گەورەترینە لە مێژووی عێراقدا.
    حەسناوی،لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : بە پشتبەستن بە بڕیاری لیژنەی باڵای نیشتمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و ماددە دەروونییەكان، لیژنەی لەناوبردن بەپێی مادەی 42ی یاسای ژمارە 50 ساڵی 2017 لەژێر ڕێنمایی سەرۆكی حكومەتدا بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەری دەستبەسەرداگیراو و هەڵگیراو لەناوبردووە لە بەشی پزیشكی دادوەری، ئاماژە بەوە دەكات : ئەو بڕە مادەی هۆشبەر و مادەی دەروونی جۆراوجۆر لەناوبراون بریتی بوون لە 5.9 تۆن، 54 ملیۆن حەب. ، 31 هەزار ئەمپول، و 9 هەزار كوپ لە دەرمانی جۆراوجۆر.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئەم بڕە ماددەی هۆشبەر كە دەستیان بەسەردا گیراوە گەورەترینە لە مێژووی عێراقدا، كە بەپێی پێوەرە زانستی و تەكنیكیەكان و بە سەرپەرشتی پسپۆڕانی پسپۆڕ لەناوبراون، لیژنەی باڵا و ژمارەیەكی زۆر لە ناوخۆ و هەرێمی و نێودەوڵەتی میدیاكان لە شوێنێكی تایبەتدان لە جەرگەی بەغدای پایتەخت.
    ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا : ئەمە دەكەوێتە چوارچێوەی هەوڵەكانی حكومەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و پاراستنی هاووڵاتیان لەم بەڵا مەترسیدارە، ڕوونیشیكردەوە : ئەم ئۆپەراسیۆنە لەناوبردنە گەورەترین ئۆپەراسیۆنە لە جۆری خۆیدا لە عێراق و دەستكەوتێكی مێژوویی گرنگە لە چوارچێوەی كۆنترۆڵكردنی ماددە هۆشبەرەكان، كە كاریگەری ئەرێنی نەك تەنها لە عێراق، بەڵكو لەسەر ئاستی دەوڵەتیش ڕەنگ دەداتەوە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێكان و دەبێتە دەستكەوتێكی گرنگ بۆ جیهان لە هەوڵەكانی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان.