بەغدا - INA
ئیڤان فایق جابرۆ وەزیری كۆچ و كۆچبەران ئەمڕۆ یەكشەممە جەختی لە گرنگی كاركردن بۆ دەستەبەركردنی پاراستنی مافی كۆچبەران كردەوە.
جابرۆ لە راگەیاندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ئاماژەی بەوەشكردووە : بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی كۆچبەران، كە دەكەوێتە 18ی كانوونی یەكەمی هەموو ساڵێكەوە، بەردەوامیی كاركردن لەسەر ئەوەی لە پەیمانی جیهانیدا هاتووە دووپاتدەكەینەوە، كە كۆچی سەلامەت و ڕێكوپێك و سیستمی و چوارچێوەیەكی كاریگەر بۆ هاوكاری نێودەوڵەتی لەسەر حوكمڕانی كۆچی نێودەوڵەتی لە هەموو ڕەهەندەكانیدا دابین دەكات.
جەختی لەوە كردەوە : پێویستی كاركردن بۆ دەستەبەركردنی پاراستنی مافی كۆچبەران لە هەموو شوێنێك، و مامەڵەكردنی دادپەروەرانە لەگەڵیاندا، ڕوونیشیكردەوە: كە پەیماننامەی جیهانی بۆ كۆچكردن جەختی لەسەر گرنگی بەهرەمەندبوونی كۆچبەران و پەنابەران كردووەتەوە كە هەمان مافە گشتگیرەكانی مرۆڤـ و ئازادییە بنەڕەتییەكان بەهرەمەند بن كە دەبێت ڕێزی لێبگیرێت و بپارێزرێت و جێبەجێ بكرێت.