سودانی رێنمای پێكهێنانی ئەنجوومەنی لێكۆڵینەوەی بۆ ڕووداوە تیرۆریستییەكەی كەركووك كرد

ئەمنی
  • 18-12-2022, 13:54
  • +A -A

    بەغدا- INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆك وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی رێنمای پێكهێنانی ئەنجوومەنی لێكۆڵینەوە لە ڕووداوە تیرۆریستییەكەی كەركووك كرد.
    وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان لیوا یەحیا ڕەسووڵ لە راگەیاندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : ئەفسەرێك بە پلەی رائید و ژمارەیەك كارمەندان شەهید بوون لە كردەوەیەكی تیرۆریستی ترسنۆكانە بەتەقینەوەیەكی بۆمبێكی چاندراو لەسەر دەوریەی هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی، لیوای دووی ئالی لە گوندی عەلی ئەلسوڵتان لە ناحیەی ڕیاز لە كەركوك، ئاماژەی بەوەشكرد : فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان دوای ئەوەی لە ڕەوتی ڕووداوەكە ئاگاداركرانەوە، بەدواداچوون بۆ ئەو توخمە تیرۆریستیانەی كە ئەم كارە تیرۆریستییە ترسنۆكانەیان ئەنجامدا و تۆڵەسەندنەوەی دادپەروەرانە و بەپەلەیان لێیان ئەنجامدا و ئاڕاستەیان كردن.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئەو توخمە تیرۆریستییانە پەنایان بردە بەر شێوازی زیانبەخش دوای ئەوەی گورزی ئازاربەخشیان لە دەستی هێزە ئەمنییە قارەمانەكانمان كەوت، ئاماژەی بەوەشكرد : فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان ئاڕاستەی هێزە ئەمنییەكانی كردووە بۆ گرنگیدان و پشكنینی ڕێگاوبانەكان بە وریاییەوە و دەرفەت بە توخمە تیرۆریستییەكان نەدات، هەروەها ئاڕاستەی پێكهێنانی ئەنجومەنی لێكۆڵینەوەی لەم بارەی ڕووداوە تیرۆریستییەكەی كرد.