بەغدا- INA
ئەمڕۆ یەكشەممە عەبدولئەمیر شمری وەزیری ناوخۆی عێراق جەختی لە قووڵایی ئەو پەیوەندییە برایانە كرد كە عێراق و كوێت بەیەكەوە دەبەستێتەوە.
لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتەكەدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمری پێشوازیی لە شاندی لیژنەی هەمیشەیی عێراق-كوەیتی كرد، بە سەرۆكایەتی بەڕێوەبەری گشتیی بەشی گشتی لە ئاسایشی سنووری وشكانی لیوا مجیل فەهد ئەلڕەشیدی،و ئەندامێتی عەقید عەبدوڵڵاحەمەد ئەلعەجمی، عەقید یوسف حەمەد ئەلصوری و عەقید زاری ئەحمەد ئەلشایجی قوڵایی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵاتی برا.
ئاماژەی بەوەشكرد : لە میانەی كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆیان لەسەر هەماهەنگی و هاوكاری هاوبەش لە بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و پرۆسەی كۆنترۆڵكردنی سنوورە هاوبەشەكان و گرنگی ئاڵوگۆڕی زانیاری لەپێناو بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری هەردوو وڵاتی دراوسێ كرد.
شمری ووتیشی: ڕێبازی حكوومەتی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان ڕوون و ئاشكرایە لەسەر پرسی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و وڵاتانی دراوسێ و ناوچەكە.
شمری جەختی لەوەش كردەوە كە دەوڵەتی كوەیت یەكێكە لەو وڵاتانەی كە لەگەڵ عێراق وەستاوە لە شەڕی دژی تیرۆر، هەروەها دەرگای عێراقییەكان بەڕووی برا كوەیتییەكانیاندا كراوەیە.
لای خۆیەوە شاندی كوەیتی سڵا و ورێزی وەزیری ناوخۆی كوەیتیان گەیاندە شمری و ستایشی هەوڵەكانی دەزگا ئەمنییەكان و سەركەوتنی پاڵپشتیكارانەیان بەسەر باندە تیرۆریستییەكانی داعش كرد، جەختی لەوە كردەوە كە دەبێت ئەم سەركەوتنە دەبێت خوێندنەوەی بۆ بكرێت و وانەكانی لێ وەرگرین بۆ ڕاوكردنی باندە تیرۆریستییەكان.