دەسەڵاتی دادوەری لەلایەن پزیشكی دادوەرییەوە زۆرترین ماددەی هۆشبەر لەناودەبردرێت

ناوخۆ
  • 18-12-2022, 13:11
  • +A -A

    بەغداد- INA

    ئەمڕۆ یەكشەممە ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لەناوبردنی زۆرترین ماددەی هۆشبەر كە دەستی بەسەردا گیراوە و لە پزیشكی دادوەریدا پارێزراوە ڕاگەیاند.
    لە ڕاگەیەندراوێكی ئەنجوومەنەكەدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : نزیكەی (6) تۆن مادەی هۆشبەر كە لە ساڵی 2009ەوە لە بەشی پزیشكی دادوەریدا هەڵگیرابوو، لەناوبران، بە ئامادەبوونی سەرۆكی لیژنەی بەدواداچوون بۆ پشكنین، هەڵگرتن و لەناوبردنی ماددە هۆشبەرەكان و ماددە دەروونییەكان، دادوەر سوهەیب دەهام.
    ئاماژەی بەوەشكرد : پرۆسەی گواستنەوەی ئەو كەرەستانە لە دوێنێ شەممەوە دەستیپێكردووە و لە كاتژمێر دووی پاشنیوەڕۆوە تا كاتژمێر هەشتی شەو بەردەوام بووە.
    ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە دانیشتنی پێنجەمی خۆیدا، كە لە 15ی ئایاری 2022 بەڕێوەچوو، میوانداری سەرۆك و ئەندامانی لیژنەی بەدواداچوونی پشكنین و هەڵگرتن و لەناوبردنی ماددە هۆشبەرەكان و ماددە دەروونییەكان كردبوو، كە تێیدا باشترین ڕێگاكانی ئاراستەكردبوو بۆ بە خێرایی ئەو دەرمانانە لەناوببەن كە لە پەیمانگای پزیشكی دادوەری دەستیان بەسەردا گیراوە و پارێزراون، بە ڕێكارە ناوازەكان كە دیاردەی كەڵەكەبوونی ماددە هۆشبەرەكان لەناو دەبەن.