بەسرە – ا ه ع جەبار لعێبی وەزیری نەوت رایگەیاند: بڕی 15 ملیۆن دۆلار بۆ نوێكردنەوەی سەنتەرێكی تایبەت بە نەخۆشی شێرپەنجە لە بەسرە تەرخانكراوە. لعێبی لە میانی وتارێكیدا كە بە بۆنەی دانانی بەردی بناغەی پرۆژەیەكی تایبەت بە دروستكردنی سەنتەری گرێی شێرپەنجە لە بەسرە، كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) ئامادەیبوو، رایگەیاند: "پرۆژەكە زۆر پێشكەوتوو دەبێت بۆ دەستنیشانكردنی نەخۆشییەكانی شێرپەنجە". وتیشی "بەشەكانی كۆمپانیای نەوتی بەسرە ئاراستەكراون بۆ پێشخستن و فراوانكردنی نەخۆشخانەی مناڵان بۆ گرێ شێرپەنجەییەكان، بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوی ئەو نەخۆشییە لەنێو منداڵاندا".