بەغدا - INA
وەزیری بەرگری، سابت محمد سەعید عەباسی، جێبەجێكردنی سیستەمی بەدیل بۆ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەوا و سەركردایەتی فیرقەی شانزە و پێكهاتەكانی ئاراستەكرد.
لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی بەرگریی عێراق، كە بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، تێیدا هاتووە، "سابت محەمەد سەعید عەباسی، وەزیری بەرگری، ڕێنمایی جێبەجێكردنی سیستەمی بەدیل بۆ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەوا و فیرقەی شانزە و پێكهاتەكانی، دوای پشكنینی بوونی ڕاستەقینەی سەركردایەتی و پێكهاتەكان، بە شێوەیەك كە گەرەنتی ئاسایشی گۆڕەپانی ئۆپەراسیۆنەكان و كراوەیی یەكەكانی ناوی بكات، كە هاوئاهەنگ بێت بۆ ئاسایش و سەلامەتی وڵاتەكەمان”.
ئاماژەی بەوەشكرد، "كارەكان بەردەوامن بۆ جێبەجێكردنی سیستەمەكە بۆ ئەوەی هەموو سەركردایەتی و پێكهاتەكان بە ڕێككەوت لەخۆبگرێت".