بەغدا –INA
محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران جەختی لەوە كردەوە كە عێراق دەوڵەتێكی یەكگرتوو و سەربەخۆ و سەروەرە، هاوكات نیازی خۆی بۆ ناردنی شاندێك بە سەرۆكایەتی وەزیری دەرەوە بۆ واشنتۆن پشتڕاستكردەوە.
راگەیەندراوێكی نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران، كە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوت تێیدا هاتووە:" ئەمڕۆ شەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە برێت ماكگۆرك ڕێكخەری كۆشكی سپی بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقاوە پێگەیشت.
سەرۆك وەزیران لەو پەیوەندیە تەلەفۆنیەدا جەختیكردەوە كە، "عێراق دەوڵەتێكی یەكگرتو و سەربەخۆ و خاوەن سەروەرییە و كاری لە پێشینەی حكومەتەكەی پاراستنی پەیوەندییە هاوسەنگەكان و بنیاتنانی هاوبەشی ئابورییە لە سەرانسەری ناوچەكە و جیهان".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، برێت ماكگۆرك لە میانی پەیوەندییەكەدا، "پیرۆزبایی دەستبەكاربونی لە محەمەد شیاع سودانی لە پۆستی سەرۆك وەزیران كردوە و جەختی لەسەر پاڵپشتی بەردەوامی ئەمریكا بۆ سەقامگیری و ئاسایش و سەروەری عێراق كردوەتەوە، خواستی جۆو بایدنیشی بۆ پتەوكردنی پەیوەندییە ستراتیژییەكانی دو قۆڵی خستوەتەڕو".
سودانی ئامانجی خۆی دوپاتكردەوە، بۆ ناردنی شاندێك بە سەرۆكایەتی وەزیری دەرەوە بۆ واشنتن بەمەبەستی بەرەوپێشبردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی هەردو وڵات بەپێی ڕێككەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی، ئەمەش بریتی دەبێت لە گفتوگۆكردن لەسەر وەبەرهێنانی وزە لە عێراق و بەرەنگاربونەوەی كاریگەرییەكانی گۆڕانی كەشوهەوا.