بەغداد/ INA
ئەمڕۆ شەممە"کامل کەڕیم دلێمی"سەڕۆکی دیوانی سەڕۆکایەتی کۆمار،لەگەڵ"عەمار حەکیم"سەرۆکی هاوپەیمانی هێزەکانی نیشتمانی،کۆمەڵێک پرسی سیاسی تاوتوێ کرد،کەلەپێشەوەیان ڕێگاکانی سەرخستنی ئەرکەکانی حکومەت لە ئێستادا و پێشکەشکردنی پشتگیری بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت بە شێوەیەکی کاریگەر و ئەرێنی.
لەبەیاننامەیەکی سەرۆکایەتی کۆماردا، کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تیایدا هاتووە"کامێل کەریم دلێمی" سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی کۆمار لەگەڵ "عەمار حەکیم " سەرۆکی هاوپەیمانی هێزە نیشتمانییەکانی دەوڵەت کۆبووەوە.
بەیاننامەکە ئاماژە بەوەشداوە" کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا،کۆمەڵێک بابەتی سیاسی تاوتوێ کران، لە پێش هەموویان ڕێگاکانی سەرخستنی ئەرکی حکومەتی ئێستا، و پێشکەشکردنی پاڵپشتی بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەکانی حکەمەت بە شێوەیەکی کاریگەر و ئەرێنی.