وەزارەتی ڕۆشنبیری وردەکاری کارەکانی هەڵکەندنی شوێنەواری نوێ لە عێراق ئاشکرادەکات

ناوخۆ
  • 17-12-2022, 21:42
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    "ئەحمەد عەلیاوی " وتەبێژی وەزارەت، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: کاری هەڵکەندن بەدوای شوێنەوارەکان ،لە ڕێگەی دوو بژاردەی لێکۆڵینەوە و هەڵکەندن ئەنجام دەدرێت، کە لێکۆڵینەوە لەو ناوچانەیە ،کە لە ڕووی مێژووییەوە پێشبینی دەکرێت شوێنەوار و شارستانییەتە کۆنەکانی لێ بێت. 
     ڕوونیشیکردەوە"تیمەکانی هەڵکەندنی بیانی بەدواداچوون بۆ ناوچەکان دەکەن، پاشان ئاراستەی دووەمە ، کە قۆناغی هەڵکەندنە، کە بەچەندین قۆناغدا تێدەپەڕێت دوای دیاریکردنی شوێنی داپۆشراو، پاشان ئامادەکردنی تیمەکان بۆ دەستپێکردنی پرۆسەکە. 
     وتیشی"هەڵکەندنەکان بە تایبەتمەند و بە باشی لێکۆڵینەوەیان لەسەر دەکرێت کە شوێنەوارناسەکان دەتوانن شوێنەواری شارستانیەتەکانی پێشوو دەربهێنن،بەو پێیەی کاردەکەن بۆ دەرهێنانی هەموو پاشماوەی ئەو شارستانییەتانە لەڕووی شوێنەوار و سەروەت و سامانەوە کە دەریاندەهێنن و پاشان بە تۆمارە بنەڕەتییە فەرمییەکان ڕادەستی دەستەی گشتی شوێنەوار دەکرێت.
     راشیگەیاند"هەموو کارەکانی لێکۆڵینەوە و هەڵکەندن لەڕێگەی وێنەگرتنی تایبەتی زەمینی و ئاسمانی بەڵگەدار وە ئەنجامدەدرێت، و بە فەرمی تۆمار دەکرێت.
     ئاماژەی بەوەشدا"ئەرکەکە بەهاوبەشی تیمی تایبەتمەندی عێراقی و بیانی ئەمجامدەدرێت، ئەمە جگە لە کۆمەڵێک ڕاهێنراو کە بەشداری کارەکانی ئەم تیمانە دەکەن، کەنکۆمەڵێک دەستکەوت هەیە.
     هەروەک ئاماژەی بەوەشکرد"ئەرکی نوێنەرایەتییە بیانییەکان تیشک دەخاتە سەر گەڕان بەناو خاکی عێراق و ناسینی شوێنە شوێنەوارییەکان و دەرهێنانی شوێنەوارەکانی ناو زەوییەکە کە ئاماژەن بۆ زۆر وردەکاریی شارستانییەتە کۆنەکان.
     هەروەک روونیشیکردەوە" هەموو ئەم ڕێکارانە زنجیرەیی و ڕێکخراون لەلایەن ئەو تیمانەی کە لە ژێر چاودێری بەشی لێکۆڵینەوە و هەڵکەندنن لەدەستەی گشتی شوێنەواری عێراقی. 
     جەختیشی کردەوە"ئەو بەدواداچوون و هەڵکەندن،بووە هۆی دۆزینەوەی بەشێکی گەورەی شوێنەوار کە رادەستی وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوار کراوە ، پاشان لە مۆزەخانەی نیشتیمانی لە عێراق دانراون، کە شارستانییەتی ئیسلامی، و ئاشووری و سۆمەری لەخۆوە گرتوە.