سودانی هەنگاوی یەكلاكردنەوەی دۆسێی وانەبێژە بێبەرامبەر لە چوارچێوەی بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ ڕادەگەیەنێت

سیاسی
  • 17-12-2022, 17:39
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران داوای لە سەرجەم وانەبێژە بێبەرامبەر كرد بگەڕێنەوە بۆ قوتابخانەكانیان، هاوكات ڕەوتی چارەسەركردنی دۆسێی وانەبێژانی لە چوارچێوەی بودجەی ساڵی ٢٠٢٣دا ڕاگەیاند.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕاگەیەنراوێكدا كە بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە تێیدا هاتووە: "محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكی حكومەت، پێشوازی لە نوێنەرانی هەماهەنگی مامۆستایانی وانەبێژە بێبەرامبەر لە وەزارەتی پەروەردە لە سەرجەم پارێزگاكان كرد، بە ئامادەبوونی نوێنەرانی سەندیكای مامۆستایانی عێراق"، ئاماژەی بەوەدا كە "سودانی ووتیشی :من گرنگی بە ڕوونكردنەوەیەكی ورد دەدەم سەبارەت بە دۆخ و ژمارەی وانەبێژە بێبەرامبەر ، و هەوڵەكانیان بۆ پاڵپشتی وەزارەتی پەروەردە بە پڕكردنەوەی كەموكوڕییەكە لە وەزارەتی پەروەردە
    بەپێی راگەیندراوەكە سەرۆكوەزیران ستایشی ڕۆڵی گەورەی ئەم توێژەی كردووە، كە خزمەتگوزاری گەورەی پێشكەش بە وڵات كردووە بە بێبەرامبەر ، ئەمەش ڕەنگدانەوەی ئەو ڕادەی خۆبەخشییەیە كە چێژیان لێ وەردەگرن، بەبێ ئەوەی ئەم مانایە بێت كە مافەكانیان پشتگوێ بخرێن.
    جەختیشی لەوە كردەوە كە "دۆسێی وانەبێژە بێبەرامبەر سەرنجی حكومەت وەردەگرێت"، داوای لە "هەموو وانەبێژە خۆڕای كرد بگەڕێنەوە بۆ قوتابخانەكانیان".

    ئاماژەی بەوەشكرد، "كۆبوونەوەكان بەردەوامن لەگەڵ وەزارەتی دارایی و پارێزگارەكان بۆ دیاریكردنی ژمارەی وانەبێژی بێبەرامبەر، و تەرخانكردنی پێویست بۆ چارەسەركردنی ئەم دۆسێیە لە چوارچێوەی بودجەی ساڵی 2023"، جەختیشیكردەوە "حكومەت بە بەردەوامی كاردەكات و هەموو هەوڵێك دەدات بۆ ئەوەی هەلی كار لە كەرتە نوێیە جیاوازەكاندا دروست بكات”.