هه‌ولێرـ INA
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2022/12/17 له سلێمانى به ئاماده‌بوونى ژماره‌يه‌كى به‌رچاوى به‌رپرسانى باڵاى حكوومى و حزبى و سه‌ربازى و ديپلۆماتكاران و نوێنه‌رانى وڵاتان و خانه‌واده و كه‌سوكار و هاوسه‌نگه‌رانى، ڕێوڕه‌سمى پێشوازى له ته‌رمى شه‌هيد ئاكام عومه‌ر فه‌رمانده‌ى هێزى كۆماندۆ به‌ڕێوه‌چوو كه به‌رله نزيكه‌ى دوو مانگ له ئه‌ركێكى ئه‌منيدا دژ به تيرۆرستان له گه‌رميان شه‌هيد بوو.
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا چه‌ند وته‌یه‌كی پێشكێش كران وته‌یه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی له‌لایه‌ن دلشاد شهاب ڕاوێژكارى باڵاى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان خوێندراوه‌یه وتێدا هاتووه: ئه‌مڕۆ هه‌موومان پێكه‌وه له‌م ڕێوره‌سمه خه‌مگينه‌دا به‌شدارين بۆ ئه‌وه‌ى ڕێز و پێزانين بۆ خه‌بات و قوربانيدانى گه‌نجێكى فه‌رمانده نيشان بده‌ين و هاوخه‌مى و هاوسۆزى له‌گه‌ڵ خانه‌واده و كه‌سوكار و هاوسه‌نگه‌ران و هاوڕێيانيدا دووپات بكه‌ينه‌وه. ئه‌م فه‌رمانده لێهاتووه، له ئه‌ركى نيشتمانيى پاراستنى كوردستاندا، گيانى به‌خشى و شه‌هيد بوو. شه‌هيد ئاكام عومه‌ر فه‌رمانده‌ى بوێر و چاونه‌ترسى هێزه‌كانى كۆماندۆ، وه‌كوو هاوسه‌نگه‌ران و هاوڕێيانى لێى ده‌گێڕنه‌وه، هه‌ميشه خۆى له ڕيزه‌كانى پێشه‌وه‌ى به‌رگرى له كوردستان بووه و قه‌ت نه‌يهێشتووه پێشمه‌رگه و ئه‌ندامانى ديكه‌ى هێزه‌كه‌ى، پێش ئه‌و بگه‌نه به‌ره‌كانى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ دوژمن.
هه‌روه‌ها له‌به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كه‌یدا ئاماژه به ره‌وشی ئێستا ناوچه‌كه و هه‌رێمی كوردستانی دا و راگه‌یاند" ئه‌مڕۆ له كاتێكدا ناوچه‌كه به‌گشتى به دۆخێكى ئاڵۆز و نائاراميدا تێده‌په‌ڕێت و هه‌رێمى كوردستان له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسيى جدديدايه، له هه‌موو كاتێك زياتر پێويستيمان به يه‌كڕيزى و ته‌بايى و قبووڵكردنى يه‌كتر و پێكه‌وه‌كاركردنى نێوان هه‌موو هێز و لايه‌ن و پێكهاته‌كان به‌گشتى و ته‌بايى و يه‌كڕيزيى پارتى و يه‌كێتى به‌تايبه‌تى هه‌يه. مانه‌وه و سه‌ركه‌وتن و پاراستنى ده‌ستكه‌وته‌كانى هه‌رێمى كوردستان، ته‌نيا به ته‌بايى و يه‌كڕيزيمان ده‌كرێت. هێز و ئاماده‌يى و سه‌نگ و قورساييمان له به‌غدا و لاى هاوپه‌يمانان و دۆستانمان له جيهان، به ته‌بايى و يه‌كڕيزيمان ده‌بێت.
دابڕان و لێكترازان و ناكۆكى و ڕه‌تكردنه‌وه‌ى يه‌كتر، شكستى هه‌موومان و شكستى هه‌رێمى كوردستانه. هه‌رێمى كوردستان و هه‌موو هێز و لايه‌ن و پێكهاته‌كان و پارتى و يه‌كێتى به‌تايبه‌تى، به يه‌كڕيزى و ته‌بايى و پێكه‌وه‌يى سه‌رده‌كه‌ون. شكستى هيچمان سه‌ركه‌وتنى ئه‌ويتر نييه. سه‌ركه‌وتن و شكستى هه‌موومان پێكه‌وه‌يه. له يه‌كڕيزى و ته‌بايى و پێكه‌وه‌ييدا، هه‌موومان و هه‌موو گه‌لى كوردستان به هه‌موو پێكهاته‌كانييه‌وه براوه و سه‌ركه‌وتوون. له ناته‌بايى و دابڕان و لێكترازان و ناكۆكى و ڕه‌تكردنه‌وه‌ى يه‌كتردا، هه‌موومان دۆڕاو و شكستخواردووين.
عێراق ڕەتیدەکاتەوە سووتەمەنی بەردینی لەناوببات