بەغداد/ INA
سەندیکای ئەندازیاران ی عێڕاقی ئەمڕۆ ڕۆژی سێ شەممە دەرهاویشتەی کۆنگرەی خۆی بەپوختی بڵاوکردەوەو دەستخۆشی لە سودانیش کرد بۆ پاڵپشتکردنی کۆنگرەکە.
نەقیبی ئەندازیارانی عێڕاقی زولفیقاڕ حوشی بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند که سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی ئەمڕۆ ئامادەی کۆنگرەی ئەندازیاری عەرەبی 29 بوو، ئەو وتی کە ئەم کۆنگرەیە 30 ساڵ زیاترە لەعێڕاق ئەنجام نەدراوە ، لەچالاکیەکانی کۆنگرەکەشدا کە دوو ڕۆژ دەخایەنێت چەندین لێکۆڵینەوە پێشکەش دەکرێت گفتوگۆی چڕیش دەربارەی کۆمەڵگای زانیاری دەکرێت بیروڕاو شارەزاییەکانی تیادا دەگۆڕدرێتەوە.
وتیشی ئەمجۆرەچالاکیانە زۆر گرنگن بۆ کۆکردنەوەی سەرجەم ئەندازیارانی عەرەب کە بەلوتکەیەکی عەرەبی ئەندازیاری بچووک هەژماردەکرێت.
ئەمەو سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە کۆنگرەکەی کردەوە کە شاری بەغداد بەڕێوەدەچێت، سودانی دەسخۆشی لە گرێدانی ئەنجومەنی باڵای یەکێتی ئەندازیارانی عەرەب خولی 78 کرد کەلەژێر ناونیشانی (کۆمەڵگەی زانیاری و تەکنیکی پێشکەوتوو لەوڵاتە عەرەبیەکان) لە شاری بەغداد بەڕێوەدەچێت.