بەغدا -INA- ئامنە سەلامی
ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی ناوخۆ ڕێكارەكانی خۆی بۆ شەوی سەری ساڵ ڕاگەیاند.
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ لیوا خالد ئەلموحەننا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: وەزارەتی ناوخۆ ساڵانە چەندین ڕێوشوێنی گرتووەتەبەر، لەوانە ڕێوشوێنە تەقلیدییەكان، بە دەستەبەركردنی كەش و هەوا و دابینكردنی پارێزگاری بۆ هاووڵاتیان.
ئاماژەی بەوەشكرد : مەفرەزەكانی پۆلیسی ڕزگاركردن، لەنێویاندا پۆلیسی كۆمەڵگە دەورییەكانیان چڕتر دەكەنەوە سەبارەت بە هەراسانكردن و ئەو شوێنانەی كە كردەوەی پێچەوانەی رەوشت و ئادابی گشتی تێیدا ڕوودەدات.
بەغدای پایتەخت و سەرجەم پارێزگاكان شاهیدی ئاهەنگگێڕانن لە شەقام و گۆڕەپانە گشتییەكان و چێشتخانەكان، هاوكات وەزارەتی ناوخۆ پلانێك دادەڕێژێت بۆ جێگیركردنی هێزە ئەمنییەكان بۆ دەستەبەركردنی ئەو ئاهەنگانە.