بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە سەرۆكی ئەركانی سوپا لیوا عەبدولئەمیر یارەڵڵا، ڕێنمایی بۆ یەكە سەربازییەكانی نەینەوا دەركرد.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند : یارەڵڵا پشكنینی بۆ یەكە سەربازییەكانی نەینەوا بە سەرۆكایەتی فیرقەی چواردە، لە قەزای مەخموور كرد.
یارەڵڵا ئاماژەی بووەشدا : جەختی لەسەر پێویستی بەردەوامبوونی ئۆپراسیۆنەكان دژ بەحەشارگەكانی تیرۆریستان و ئاگاداربوون و وریایی و نەدانی هیچ دەرفەتێك بەپاشماوەكانی باندە تیرۆریستییەكانی داعش بۆ ئەنجامدانی پلانە تاوانكارییەكانیان و هەروەها ستایشی ئاستی ئاسایش و سەقامگیری لە پارێزگای نەینەوا كرد.