بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە وەزیری بەرگری سابت محەمەد سەعید عەباسی، بە یاوەری ژمارەیەك سەركردەی باڵای ئەمنی گەیشتە بنكەی دەریایی ئوم قەسر.
لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی بەرگریی عێراق، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : سابت محەمەد سەعید عەباسی وەزیری بەرگری، بە یاوەری جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، یاریدەدەری سەرۆكی ستافی سوپا بۆ میرە، فەرماندەی فڕۆكەوانی سوپا، و ژمارەیەك فەرماندە و ئەفسەری باڵالە وەزارەتی بەرگری.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : سەردانەكەی شاندی ئەمنی بۆ بینینی جومگەكانی بنكەی دەریایی ئوم قەسر و ژێرخانی و میكانیزمی كاركردنی تێیدا هاتووە.